zagros news agency

ڕۆناڵدۆ دوای شکستی بەڕازیل ڕەخنە لە ئەنچیلۆتی و ڤینیسیۆس گرت

ڕۆناڵدۆ دا لیما،کارلۆ ئەنچیلۆتی و ڤینسیۆس جونیۆری بە شێوەیەکی بەرچاو بەرپرسیار کرد لە یارییەکەی بەڕازیل بەرامبەر نەرویج،ڕۆناڵدۆ هەروەها ڕایگەیاند کە ئەنچیلۆتی یەکێکە لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان، بەڵام هەڵەی زۆری کردووە.

ڕۆناڵدۆ پرسیاری ئەوەی کرد کە بۆچی جواو پێدرۆ سەرەڕای ئەو وەرزە نایابەی لە لیستی بانگهێشت کراوانی هەڵبژاردەکە دوورخرایەوە،هەروەها ڕۆناڵدۆ سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی بەرامبەر کەمی کاتەکانی یاریکردنی ئەندری.

هەروەها ڕەخنەی لە ڤینسیۆس گرت و وتی: ئێمە زۆر دەربارەی بەهرەکەی دەزانین،بەڵام ئەم مۆندیالە ئاستی باش نەبوو، ڕۆناڵدۆ جەختی لەوە کردەوە کە بەڕازیل ئەوەی چاوەڕێی دەکرد لە ئەستێرەکانی بەدەستی نەهێنا لە کاتێکدا زۆرترین پێویستی پێیان بوو لە ساتەوەختە چارەنووسسازەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مۆرینیۆ بێ هیوا بووە و یانەکەش لەبەردەم بژاردەیەکی سەختدایە

ahamd.luqman

‎ئەم وەرزە بۆ کیلیان مباپێ کۆتایی هاتووە

گوران

دۆناڕۆما کەوتۆتە بەردەم ڕێگەیەکی نادیار

یاسین