zagros news agency

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” لە هەولێر؛ کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دەکرێت

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تەمووزی ٢٠٢٦، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەیدانیی پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان”یان لە شاری هەولێر کرد.

ئامانجی سەردانەکە، لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. لەو بەسەرکردنەوەیەدا کە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و تیمی ئەندازیارانی جێبەجێکار ئامادەی بوون، وەزیری شارەوانی و تیمی یاوەری لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ورد دەربارەی پێداویستییەکانی پڕۆژەکە و ئاستی بەرهەوپێشچوونی کارەکان کرا. جەخت لەوەش کرایەوە کە “خۆشبەختانە ئێستا کارکردن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت” و هیچ لەمپەرێکی جدی لەبەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکەدا نەماوە.

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شاری هەولێر، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، سیمایەکی شارستانیتر بە پایتەخت ببەخشێت و خزمەتێکی بەرچاو بە کەرتی گەشتیاری و ژینگەیی و هاتوچۆی ناوچەکە بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەکات

سەڵاح

زه‌یدۆ باعه‌دری بۆ زاگرۆس راستی بابه‌تی هێرشی داعش بۆ شه‌نگال ده‌خاته‌روو

گوران

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هەناردەکارانی گەنمدا

یاسین