zagros news agency

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” لە هەولێر؛ کارەکان بە باشی بەڕێوە دەچن و بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دەکرێت

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تەمووزی ٢٠٢٦، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە هاوڕێیەتی لەگەڵ شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی مەیدانیی پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان”یان لە شاری هەولێر کرد.

ئامانجی سەردانەکە، لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکان و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. لەو بەسەرکردنەوەیەدا کە کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر و تیمی ئەندازیارانی جێبەجێکار ئامادەی بوون، وەزیری شارەوانی و تیمی یاوەری لەگەڵ ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە کۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی ورد دەربارەی پێداویستییەکانی پڕۆژەکە و ئاستی بەرهەوپێشچوونی کارەکان کرا. جەخت لەوەش کرایەوە کە “خۆشبەختانە ئێستا کارکردن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت” و هیچ لەمپەرێکی جدی لەبەردەم تەواوکردنی پڕۆژەکەدا نەماوە.

پڕۆژەی “ڕێڕەوی ژیان” یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی شاری هەولێر، کە چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، سیمایەکی شارستانیتر بە پایتەخت ببەخشێت و خزمەتێکی بەرچاو بە کەرتی گەشتیاری و ژینگەیی و هاتوچۆی ناوچەکە بکات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دلفین ئاکرەیی: بەرنامەیێ من گرێدای پەیام و بەرنامەیێ پارتی یە

دڵشاد

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران كشانه‌وه‌، هەسەدە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی کۆنترۆڵ کرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق دەکات

یاسین