zagros news agency

بۆنی تایلەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

خێزانی گۆرانیبێژی وێڵزی بۆنی تایلەر ئاشکرای کرد، ئەم هۆنەرمەندە خاوەن دەنگە گڕ و سەرنجڕاکێشە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەم دەنگە بەردەوام لەگەڵ بەناوبانگترین گۆرانییەکانی رۆک و بلاد دەبیسترا.

گیانلەدەستدانی ئەم ئەستێرەیە دوای تێکچوونی کتوپڕی باری تەندروستی هات لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پورتوگال.

خێزان و تیمی کاری هونەرمەندەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا لە بەیانی رۆژی پێنجشەممە 09ی تەممووزی 2026 رایانگەیاند، “بە دڵێکی شکاوەوە رادەگەیەنین، بۆنی شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە نەخۆشخانەی پورتوگال کۆچی دوایی کرد”.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا داواکراوە تەنیا رێز لە تایبەتمەندی خێزانەکەیان بگیرێت لەم کاتە سەختەدا بۆ ئەوەی بتوانن رێوڕەسمی ماڵاوایی بەڕێوەببەن.

لە مانگی ئایاری رابردوودا، ئەم هونەرمەندە نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی ریخۆڵەی ئەنجامدا، هەرچەندە لە مانگی ڕابردوودا لە کۆما هاتە دەرەوە، بەڵام لەژێر چاودێری چڕدا مایەوە.

بۆنی تایلەر سەرەتا ناوی “گاینۆر هۆپکنز” بوو، لە 1977 لەلایەن دۆزەرەوەیەکی بەهرەمەندەکانەوە دۆزرایەوە. یەکەم کاری بە گۆرانی “Lost in France” دەستی پێکرد، پاشان لە هەمان ساڵدا گۆرانی “It’s a Heartache”ی بڵاوکردەوە، کە سەرکەوتنێکی گەورەی لە بەریتانیا و ئەمریکا بەدەستهێنا.

لە 1983دا، گۆرانی “Total Eclipse of the Heart” کە لە نووسینی جیم شتاینمان بوو، پێگەی جیهانی ئەوی چەسپاند.

ئەم بەرهەمە لە پێشەنگی لیستە موزیکییەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بوو، بەمەش بووە یەکەم ژنە گۆرانیبێژی وێڵزی بگاتە پلەی یەکەم لە بازاڕی ئەمریکادا.

ئێستا ئەم گۆرانییە 1 ملیار جار لە سەکۆی سپۆتیفای بیستراوە. هەروەها گۆرانی “Holding Out for a Hero” لە فیلمەکانی وەک “Footloose” و “Shrek 2” بەکارهاتووە.

ئەو لە ژیانی هونەریدا پاڵێوراوی خەڵاتی گرامی بوو، لە ساڵی 2013 نوێنەرایەتی بەریتانیای کرد لە یۆرۆڤیژن، لە ساڵی 2023شدا خەڵاتی شانازی (MBE) پێبەخشرا. ئەو هاوسەری رۆبێرت سولیڤان بوو کە زیاتر لە 50 ساڵ پێکەوە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى نوێی يوونامى كۆبووه‌وه‌

یاسین

نتانیاهو : دەمەوێت یارمەتیەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل بگەێنینە سفر

گوران

سەرۆکی گشتیی جەهەپە لە زیندانی ئەدیرنە سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاشی کرد

سەڵاح