بەڵگەنامەیەکی هەواڵگریی ئەمریکی (سەر بە ساڵی ١٩٧٧) کە ئاژانسی (CIA) مۆری نهێنیبوونی لەسەر لاداوە، ئاشکرای دەکات کە سوپای ئەمریکا ڕێگەیەکی زەینیی ٥ هەنگاوی بۆ بەهێزکردنی خێرا و نائاسایی جەستە بەکارهێناوە.
ئەم ڕێگەیە کە بەشێک بووە لە پڕۆژەیەکی نهێنی بۆ پەرەپێدانی توانای سیخوڕەکان لە سەردەمی جەنگی سارددا، پشت بەم هەنگاوانە دەبەستێت:
داخستنی چاو و هەناسەدانی قووڵ: پێش هەر مجهوودێکی جەستەیی گەورە (وەک ڕاکردن یان بەرزکردنەوەی قورسایی)، پێویستە چاو دابخرێت و هەناسەیەکی قووڵ هەڵکێشرێت.
وێناکردنی وزەی سوور: لە کاتی هەناسە هەڵکێشانەکەدا، دەبێت کەسەکە لە ڕووی زەینییەوە وێنای “وزەیەکی بەهێزی ڕەنگ سوور” بکات کە جەستەی پڕ دەکاتەوە، لەگەڵ تەرکێزکردن لەسەر ئەو جووڵەیەی کە دەیەوێت بیکات.
هەناسەدانەوە و دەستپێکردن: لەگەڵ هەناسەدانەوەدا، چاو دەکرێتەوە و دەستبەجێ کارەکە ئەنجام دەدرێت.
بەپێی بەڵگەنامەکە، ئەم تهکنیکە تێڕامانییە (کە پێویستی بە ڕاهێنانی پێشوەختەی شەپۆلە دەنگییەکان هەیە)، هێزێکی دەستبەجێ، خێراییەکی زۆر لە پەرچەکردارەکان و هاوسەنگییەکی تەواو بە ماسولکەکانی جەستە دەبەخشێت.

