zagros news agency

کاروانێکی ناوەستاو ،پلان،دیپلۆماسی،خۆڕاگڕیی ،ئاوەدانی و بونیاتنانی نەخشەی داهاتوو

 

رێبوار حەمەلاو شوانی
بە سەرنجدان بە تێپەڕاندنی 7ساڵی ئاڵنگاری و گۆڕینی بۆ دەرفەتی پێشکەوتن و گەشەپێکردنی کوردستان ، قۆنافی گەشەپێدانی نەتەوەیی ڕێگەییەکی ئاسان نەبووە ، بەڵکو هەمیشە بە ڕێگەی سەرکردایەتییەکی بەهێز و خۆڕاگرەوە ، ناخۆشیی و کۆسپەکان دەگۆڕێت بۆ دەرفەتی ستراتیژی و پێشخستنی نیشتمان و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان . کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، لە نێو هەڵومەرجێکی سیاسی و ئاڵۆز و پرقەیران و فشاری هەمەلایەنە ، توانی شێوازێکی نوێی لە خۆڕاگری پێشکەش بکات لە سەر بنەمای پارێزگاریکردن لە شکۆی گەل و نیشتیمانەکەی لە پێناو داهاتوویەکی گەش
ئیرادەیەکی پۆڵایین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی کاریان بۆ لاوازکردنی کوردستان دەکرد
هەموو ئەو هێرش وپەڵاماردانەی کە ڕووبەرووی کابینەی نۆیەم بوونەوە ، تەنها شەڕی ئابووری و سەربازی کاتی نەبوو بەڵکو پیلانگێری و سیناریۆیەکی پێشتر ئامادەکراو بوون بۆ دژایەتیکردنی سەنگ و پێگەی قەوارەی هەرێمی کوردستان ، ئامانج لە فشارە دارایی و هێرشە مووشەکی و درۆنییانە بۆ سەر هەولێری پایتەختی کوردستان ، شەڕ ئیرادە بوو بۆ خۆرادەستکردنی هەرێمی کوردستان ، بەڵام بە خوێندەوەی پێشوەختە وئیرادەی بەهێزی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ، کێشەکانی گۆڕی بۆ سەروەری هەرێمی کوردستان ، پێداگری مەسروور بارزانی لەسەر مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان نەک مووشەک و نە نەیارانی ناخۆۆیی نەیانتوانی خەونەکانیان بێنەدی ، بەڵکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زیاتر پشتیوانی هەولێری پایتەختی کوردستانی کرد ، چونکە دوورگەیەکی سەقامگیری ئارام بوو لە نێو چەقی ململانێیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ستراتیژی و شۆڕشێکی مەزنی کابینەی نۆیەم بۆ پێشخستنی کوردستان
پێگەی ئابووری و جیۆپۆلۆتیکی هەرێمی کوردستان ، بەتایبەت وەک کاراکتەری وزە و ئاسایش وسەقامگیری ، ئەوەش وایکرد ، زیاتر سەنگ و پێگەی هەرێمیک وردستان لە سەر ئاستی ناوچەکە لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان بەهێزتر بێت ،چونکە تەنها پشتی بە فرۆشتنی نەوت نەبەستی و بەڵکو لە ڕێگەی ستراتیژی هەمە چەشنەکردنی داهاتەکان ، ئینجا گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی و دروستکردنی پرۆژەی ستراتیژی بەنداو و کارگەی گەورە و پیشەسازی و وەبەرهێنان ، ئەمرۆ کوردستان توانیوێنی شوێنی دەستی لە بازارە ناوچەیی و جیهانییەکان بکاتەوە ، بەتایبەتی شۆڕشێکی پیشەسازی و وزە ، وێرانی هەموو ئاستەنگەکان توانی ، کۆتایی بە موەلید و پیسبوونی ژینگە بهێنێت و لە شوێنی غازی سروشتی بۆ ورزەی خاوەن و بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار بهێنێت ، پرۆژەی رووناکی تەنها بەرهەمهێنانی کارەبای زۆر نەبوو ، بەڵکو هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو خەڵکی کوردستان

ستراتیژی گەشتیاری و ناساندنی کوردستان بە هەموو جیهان
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی 7 ساڵی رابردوودا ، بەستراتیژ و پلانی مەسروور بارزانی ،سەرۆکی حکوومەتی کوردستان لە رووی گەشتیارییەوە ، دروستکردنی چەندین هاوینەهاوار و شوێنی گەشتوگوزاری سەردەمیانە ، ئینجا پارێزگاریکردن لە سروشتی جوانی کوردستان ، وایکردووە سەرنجی سەدان هەزار گەشتیار لەناوخۆ و دەرەوەی بۆ لایی خۆی رابکێشێت ، ئەوەش وایکردووە کە ، دەیان هەڵی کار بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بێت لەناوچەکەدا
حکوومەتی کوردستان و شۆڕشی دیجیتاڵی و چاکسازی دارایی و ئیداری
لە پێناو نەهێشتنی رۆتین و بەهەدەر چوونی سامان و چاکسازی ئیداریی و دارایی و گۆڕینی سیستەمی کارگێڕی بۆ ئەلیکترۆنی ، حکوومەتی کوردستان هەر بەخێرایی ،توانی متمانە بۆ دامەزراوەکانی حکوومەت بگەڕێنێتەوە ، لەهەمان کاتیشدا متمانەی وەبەرهێنەرانی جیهانی بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر بکات ، ئاسانکاری و ڕاستگۆیی ومتمانە دروست بکات

مەسروور بارزانی ،سیاسەت و دیپلۆماسی ناخۆیی و نێودەوڵەتی
[ هەنگاوەکانی سەرۆکی حکوومەتی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگ وپیلانگێرییەکانی کە هەونی لاوازکردنی سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستانیان دەبینی ، توانی بە سیاسەت ودیپلۆماسی ژیرانە بووە قەڵغانێکی پۆڵاینن بۆ پارێزگارکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان ، لەهەمانکاتیشدا توانی ئاستی پەیوەندییە ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکان بکاتە ئامرازێک بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان وهەولێری پایتەختی کوردستان لە هێرش وپەڵاماردانە تیرۆریستەکان بپارێزێت ، ئەو جۆرە سیاسەتە بووە هۆی دروستکردنی هاوسەنگی و بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان وڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی ، هەروەها سەردان وبانگهێشتی مەسروور بارزانی . لە کۆڕبەند و کۆنفرانسەکان ، لوتکەی وڵاتانی ناوچەکە ، هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ سەنگ و پێگەی دیپلۆماسیی هەرێمی کوردستان ـ هەروەها چەندین دیداری فەرمی لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی زڵهێزی ناوچەکە و جیهان ، ئاماژەیەکی روونە کە هەرێمی کوردستان نەک تەنها هەرێمی فیدڕاڵییە بەڵکو هاوپەیمانێکی ستراتیژی متمانەپێکراوە
بۆیە ، کابینەی نۆیەم ، بەڕابەرایەتی ڕێزدار مەسروور بارزانی ، سەلماندی کە قەوارەی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی مێژوویی و یاسایی و خۆڕاگرە کە بە چ پیلانگێری و هێرش ناڕەوا ناوەستی و ناکەوێ و کاروانی گەشەپێدان و پێشکەوتنی کوردستان ناوەستێ و بەرەو ئارامی و سەرفرازی و سەرکەوتنی گەورەیە

هەواڵی پەیوەندیدار

“شیکاریی تەحەددیاتی سیاسی و ئابووری ئەمنی و چارەسەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: خالی تەرکیز هەرێمی کوردستان”

دڵشاد

هاوکێشە جیۆپۆلیتیکییە نوێیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال میلیشیاکان لە نێوەندەکەدا

سەڵاح

زه‌رووره‌تی مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو

سەڵاح