zagros news agency

سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی خێرا ئاراستەی جووتیارانی گوێر و دیبەگە دەکات

سایلۆی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی سەرجەم جووتیارانی سنووری گوێر و دیبەگە کرد و ڕایگەیاند، بەیانی ڕۆژی دووشەممە، 13ی تەمووزی 2026، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەو جووتیارانە دەست پێ دەکات کە نۆرەکانیان دەکەوێتە ڕۆژانی 13، 14 و 15ی ئەم مانگە.

سایلۆکە داوا لەو جووتیارانە دەکات لە کاتە دیاریکراوەکانی خۆیاندا سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بە مەبەستی ڕادەستکردنی بەرهەمەکانیان. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە سیستمی نۆرەگرتن بۆ ئەو جووتیارانەی تا ئێستا ناوی خۆیان تۆمار نەکردووە بە کراوەیی ماوەتەوە و دەتوانن ناوی خۆیان بنووسن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرجەم سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامیی هەیە؛ بەپێی دوایین ئامارەکان تا ڕۆژی هەینی، 10ی تەمووزی 2026، کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە 332,910 تۆن، کە ئەم بڕەش دەکاتە ڕێژەی 86%ـی گەنمی دیاریکراو بۆ وەرگرتن لەم وەرزەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی سەردانی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا دەکات

سەڵاح

شەش کەس کێبڕکێی پۆستی سەرۆک پەرلەمان دەکەن و ململانێ لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە دەکات

سەڵاح