پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و بەپێی دوایین ئامارەکان ڕێژەی گشتیی گەنمی وەرگیراو گەیشتووەتە ٣٣٢ هەزار و ٩١٠ تۆن، کە ئەم ڕێژەیە دەبێتە ٨٦٪.
بەپێی داتاکانی سەرچاوە فەرمییەکانی چاودێریکردنی پرۆسەکە، دابەشبوونی ڕێژەی گەنمی وەرگیراو بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە: گەورەترین ڕێژەی گەنم وەرگیراوە کە گەیشتووەتە ١٢٤ هەزار و ٦٧٣ تۆن.
لە پارێزگای هەولێر ١١٣ هەزار و ١٦٥ تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
لە پارێزگای دهۆک ٩٥ هەزار و ٧١ تۆن گەنم ڕادەستی سایلۆکان کراوە، ئەم ڕێژەیە ناوچەی شێخان و دەوروبەری لە سنووری ماددەی ١٤٠ بەخۆوە ناگرێت.

