zagros news agency

ئۆپێک: نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 89 دۆلار دادەبەزێت


‎ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری ، 13-7-2026 نەوت (ئۆپێک)، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە پێشبینییەکانی بۆ گەشەی ئابووریی جیهان بە جێگیری ماونەتەوە، لە کاتێکدا بازاڕەکانی نەوتی خاو لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی گرێبەستە سەرکێشەکان و باشتربوونی پێشبینییەکانی خستنەڕوو، ڕووبەڕووی فشاری دابەزینی نرخەکان بوونەتەوە.
‎بەپێی ڕاپۆرتی مانگانەی ڕێکخراوەکە نرخی پێوەرەکانی “ئۆپێک” لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا لەسەر بنەمای مانگانە بە بڕی 24.80 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزیوە، و تێکڕای نرخەکەی گەیشتووەتە 89.75 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
‎ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 19.28 دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە 84.43 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساس (WTI) بە بڕی 16.72 دۆلار دابەزیوە و گەیشتووەتە 81.79 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
‎لە لایەکی دیکەوە و سەبارەت بە ئابووریی جیهان، “ئۆپێک” پێشبینییەکانی خۆی بۆ گەشەی ئابووریی جیهان لەمساڵدا لەسەر ڕێژەی 3.1% و بۆ ساڵی داهاتووش لەسەر ڕێژەی 3.2% بە جێگیری هێشتووەتەوە. هەروەها پێشبینی دەکات گەشەی ئابووریی ئەمریکا لەمساڵدا 2.2% و بۆ ساڵی داهاتوو 2% بێت، و گەشەی ناوچەی یۆرۆش بەهەمان شێوە 1% بۆ ئەمساڵ و 1.2% بۆ ساڵی داهاتوو بێت.
‎سەبارەت بە داواکاریی جیهانی لەسەر نەوت، “ئۆپێک” پێشبینی دەکات کە لە ساڵی 2026دا داواکاری بە بڕی 800 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو گەشە بکات، ئەمەش دوای هەموارکردنەوەیەکی کەمی کەمکردنەوە لە چاو خەمڵاندنەکانی مانگی ڕابردوو، و چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم گەشەیە لە ساڵی 2027دا بۆ نزیکەی 1.9 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبێتەوە.
‎”ئۆپێک” ڕوونی کردووەتەوە کە زیادبوونی پێشبینییەکانی دابینکردنی نەوت و بەرزبوونەوەی هەناردەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، مەترسییەکانی کەمبوونەوەی خستنەڕوویان ڕەواندووەتەوە، لە کاتێکدا نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساس بەهۆی لاوازیی داواکاری لەسەر هەناردەکردن و کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا و ئاسیا، کەوتووەتە ژێف گوشارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەقینەوەیەک لە کۆلێژی سەربازیی بەغدا ڕووی دا

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردە رۆژانی پشووی هەڵبژاردنی راگەیاند

یاسین

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

یاسین