نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ زۆر باشە، بەڵام لە هەندێک ناوچەی پارێزگای دهۆک بەهۆی بارانی زۆر و نزمیی پلەکانی گەرماوە، گەنم درەنگ پێگەیشتووە و جووتیاران تازە دەستیان بە دروێنەکردنی کردووە، بەو هۆیەشەوە داوایان کردووە بۆ چەند ڕۆژێک ماوەی وەرگرتنی گەنم درێژ بکرێتەوە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە بڕی وەرگرتنی گەنم بۆ پارێزگاکان بەم شێوەیەیە:
له پارێزگای دهۆک 103,349.30 تۆن.
لە هەولێر 117,678.50 تۆن.
لە پارێزگای سلێمانیش 133,921.62 تۆن گەنم وەردەگیرێت.

