ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: شاندی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەرێز وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت “کەمال محمد” کرد.
جەوهەر نامیق سوارە بۆ زاگرۆس گوتی: لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی هەردوو وەزارەت و بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئامادەبوون، گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرس و دۆسیەیەکی تایبەت بە خزمەتگوزارییەکانی کارەبا، پڕۆژەی ڕووناکی، بابەتی بەرهەمهێنان و نرخی بەنزین کرا.
گوتیشی: پڕوژەی روناکی بە رێژەی ٨٥٪ سەرکەوتوویانە جێبەجێکراوە و بەردەوامە لە جێبەجێکردنی، وە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجوومەنی وەزارەت رەنگە پێداچونەوەیێک بە نرخی کارەبا بکات کە لە بەرژەوەندی گشتی هاولاتیان دابێت. هەروەها گفتوگوی ورد لەسەر گرفتەکانی سوتەمەنی (گازی شلی مالان و بەنزین)، هەلی کار بۆ دەرچووەکانمان (کارمەندی ناوخویی)، دوخی بەرێووەبردنی کێلگەکانی نەوت و گاز. وەزارەت هەمیشە لە هەولدایە کە کێشەی سوتەمەنی چارەسەر بکات و رێگایان داوە بە هاوەردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و لە پلاندایە کە پاڵاوگەیێکی نوێ دروستبکرێت.

