zagros news agency

فرۆکەوانیی ئەورووپا لە ئاسمانی وڵاتانی کەنداو دوو دەکەوێتەوە

ئاژانسی فڕۆکەوانیی یەکێتیی ئەورووپا داوای کرد لە ئاسمانی بەحرەین، کوێت، قەتەر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان گەشت نەکرێت
ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی یەکێتیی ئەورووپا ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی پووشپەڕ بە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانیی ڕاگەیاند؛ تا ٢٩ی تەممووز لە فڕین لە ئاسمانی وڵاتانی بەحرەین، کوێت، قەتەر، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بەسەر ئاوەکانی دەریای عوماندا خۆیان بپارێزن.
ئەم پێشنیارە لە دوای زیادبوونی گرژییەکان لە گەرووی هورمز و بەردەوامیی هێرشە بەرانبەرەکانی ئێران و ئەمریکا بڵاو کرایەوە. ئاژانسی سەلامەتیی فڕۆکەوانیی ئەورووپا پێشتریش بڕیاری قەدەغەی فڕینی لە ئاسمانی ئێران و عێراق درێژ کردبووەوە.
ئاژانسەکە لە هۆشدارییە نوێیەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە؛ بەهۆی هەبوونی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، مەترسیی هێرشی مووشەکی و درۆن و ئەگەری “ناسینەوەی هەڵە” و “تێوەگلان لە شەڕێکی نەویستراو” لەگەڵ فڕۆکە مەدەنییەکان زیادی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکوەزیرانی لوبنان کارە سەربازییەکانی ئیسرائیلی شەرمەزار کرد

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لەوەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتییەوە

یاسین

پەیامی عەممار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت لە یادی 16 ئاب

گوران