zagros news agency

ئەمشەو ئینگلتەرا و ئەرجەنتین شەڕی مێژوویی مۆندیال دەکەن

ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو بەکاتی هەولێر، چاوەکانی جیهان دەچنە سەر یاریگای یاریی لووتکەی قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانیی ٢٠٢٦، کاتێک هەردوو هەڵبژاردەی بەهێزی ئینگلتەرا و ئەرجەنتین لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چارەنووسساز و مێژووییدا بەیەک دەگەن. ئەم یارییە بەهۆی مێژووی ڕکابەریی نێوان هەردوو وڵات و کوالێتی ئەستێرەکانیان، وەک یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم مۆندیالە سەیر دەکرێت.

براوەی ئەم یارییە گەورەیە، بلیتێکی زێڕین بەدەستدەهێنێت بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی مۆندیال، کە لەوێدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەبێتەوە کە پێشتر چاوەڕوانی لایەنی دووەمی یاری کۆتایی کردوە،یاریی کۆتایی خەونی گەورەی هەردوو لایە و پێشبینی دەکرێت ململانێیەکی توند لەنێوان پلانە تاکتیکییەکانی هەردوو ڕاهێنەردا بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، دۆڕاوی ئەم یارییە هێشتا چانسی بەدەستهێنانی میدالیای برۆنزی دەبێت، کاتێک لە یاریی دیاریکردنی پلەی سێیەم و چوارەمدا بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری دەکات. ئەمەش فشارەکان لەسەر هەردوو تیم کەم ناکاتەوە، چونکە ئامانجی سەرەکیی هەردوو لا تەنها بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی ٢٠٢٦ و بەرزکردنەوەی جامی جیهانییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی نایابی کوردستان دەست پێدەکاتەوە

یاسین

مان سیتی ڕۆیشتنی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

sarkar

وردەکاریەکانی گرێبەستی فاتێ و مۆناکۆ چین

یاسین