zagros news agency

د.نه‌ژه‌ت ئاكره‌یی بۆ زاگرۆس: ئه‌مه‌ریكا به‌دیدگای هاوبه‌شی ستراتیژی سه‌یری كوردستان ده‌كات، بۆچوونی كوردستانیش به‌ گرنگ ده‌زانێت

 

رۆژی سێشەممە 14ی تەممووزی 2026 لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێشوازیی لە عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد. شاندی هەردوولا کۆبوونەوە و دواتر باسیان لە چەند پرسێک کرد، لەوانەش رێککەوتنی ئابووریی نێوانیان، داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و چەندین پرسی دیکە.
د.نه‌ژده‌ت ئاكره‌یی، شاره‌زا له‌بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ گوتی: “سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانێكی گرنگه‌ و له‌ كاتێكی گرنگ كراوه‌، به‌تایبه‌ت رووداوه‌ گرنگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گۆرانكاریه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌شێكی گرنگن له‌ گۆرانكاری ناوچه‌كه‌، چونكه‌ به‌شێك له‌ هه‌نگاوه‌كانی عێراق و دامه‌زاروه‌ تاوه‌كانی عێراق شوێن ده‌ستی ئه‌مه‌ریكایان پێوه‌یه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت خۆی سه‌ركه‌وتووبكات له‌ عێراق، و عێراق نایه‌وێت له‌به‌رانبه‌ر چین و ده‌وڵه‌ زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست به‌تاڵی بگه‌رێته‌وه‌، و ئێستا هه‌ندێك گۆرانكاری كراوه‌، كه‌ زیاتر به‌دڵی ئه‌مه‌ریكا بووه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كانی یاوه‌ری زه‌یدی، فوئاد حوسێنه‌ كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌ و كورده‌، ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری گرنگی دانی عێراقیشه‌ به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ ئه‌مه‌ریكا بڵێت ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان پێكه‌وه‌ ئیداره‌ی عێراق ده‌كه‌ین، و بونی گه‌وه‌ترین كونسوڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان و شه‌راكه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ كوردستان به‌رهه‌می 30 ساڵی خه‌باتی دیپلۆماسی كوردستانه‌ به‌تایبه‌ت له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه‌ بۆیه‌ به‌رای من ئه‌مه‌ریكا به‌دیدگای هاوبه‌شی ستراتیژی سه‌یری كوردستان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقیش بۆچوونی كوردستان به‌ گرنگ ده‌زانێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆبووه‌وه‌

دڵشاد

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد

سەڵاح

جۆرج لۆکاس لە فێستیڤاڵی فیلمی کان رێزی لێدەنرێت

ART