zagros news agency

لە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل لە غەززە چوار کەس کوژران

هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە بووە هۆی کوژرانی چوار کەس لە کەرتی غەززە، قوربانییەکان پێکهاتوون لە ژن و مێردێک و کچە تەمەن شەش ساڵەکەیان.
ئەم هێرشە لە کاتێکدایە گفتوگۆکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بە نێوەندگیریی ئەمریکا تووشی بەربەست بوون.
هێرشەکە کراوەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە دێرولبەلەح لە ناوەڕاستی غەززە. بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل بە تایمز ئۆف ئیسرائیلی گوتووە هێرشەکە ئەندامێکی حەماسی کردووەتە ئامانج؛ بەڵام سوپای ئیسرائیل تا ئێستا بە فەرمی لێدوانی لەو بارەیەوە نەداوە.
حەماس و ئیسرائیل بەردەوام یەکتر بە پێشێلکردنی ئاگربەست تۆمەتبار دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیوب عەلی و گارا سازکار دوای “کوردم” بەرهەمێک بۆ ئاڵای کوردستان بڵاودەکەنەوە

ART

مەهدی ئومێد یەکێک لە ناوە دیارەکانی سینەمای کوردی کۆچی دوایی کرد

ART

به‌رپرسی لقی پارتی له‌ شه‌نگال بۆ زاگرۆس: ده‌بێت گروپه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌نگال چه‌ك دابنێنن بڕیاره‌كه‌ ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌

یاسین