ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه به‌وه به‌وه ده‌كات هه‌ولێر به‌شێكه له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان له ناوچه‌كه و به‌شێك نییه له‌جه‌نگ ناكرێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ئارامی ئه‌م شاره بكرێته ئامانج.
كه‌نعان خه‌یلانی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “شه‌وی رابردوو ئه‌و درۆنانه‌ی بۆ سەر هەولێر ئاراسته كران، نەک بۆ سەر خاک، بۆ سەر خەوی مناڵان و ژیانی ئاسایی هەموومان بوو. ئەم هێرشە بۆ سەر هەموو ئەو کەسانەبوو کە هەولێری بە ماڵی خۆیان دەبینن هه‌ولێر به‌شێك نه‌بووه له گرفته‌كان هه‌میشه لایه‌نی ئاشتی و ئارامی هه‌ڵبژاردووه.خۆشبه‌ختانه متمانه‌ی خه‌ڵكی شار به ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و پارێزگاری دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌روماڵی خه‌ڵكی وای كرد كه هیچ جۆره شڵه‌ژانێك روونه‌دات.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ولێر هه‌میشه ناوه‌ندی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان بووه و به‌شێك نه‌بووه له گرفت و دروستكردنی پشێوی به‌ڵكو كاری كردووه بۆ پیشكه‌وتن و ئاوه‌دانی.

