zagros news agency

دژەتیرۆری کوردستان: هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندران

 

​بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی درۆنییان بۆ سەر ئاسمانی هەولێر پووچەڵکردەوە و توانییان هەشت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو تێکبشکێنن و بخەنە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانیی لێ بکەوێتەوە.

​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی دژەتیرۆری کوردستان کە لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوە بەم شێوەیەیە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (17ی تەممووزی 2026)، لە کاتژمێر 4:19 تا کاتژمێر 5:25ی بەیانی، هێزەکانی هاوپەیمانان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو ڕووبەڕووی هێرشەکە بوونەتەوە و 8 درۆنی بۆمبڕێژکراویان پێش پێکانی ئامانجەکانیان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاندووە، خۆشبەختانە هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە.

​ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئامادەباشی بەردەوامدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک کە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بکاتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار

فینلەندا بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک لە قوتابخانەکان قەدەغە دەکات

یاسین

نرخی دۆلار دابەزی

یاسین

نێچیرڤان بارزانی: پاراستنی زمانی دایک، پاراستنی ناسنامە و مێژووی کوردستانە

یاسین