zagros news agency

ئیمارات سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات

دەوڵەتی ئیمارات بە توندترین شێوە هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق شەرمەزار کرد و تێیدا پشتیوانی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە

ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەمووزی 2026، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردەوە، کە ئەم هێرشە پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای سەروەریی کۆماری عێراق و هەرێمی کوردستانە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە دەوڵەتی ئیمارات هاوسۆزیی تەواوی خۆی لەگەڵ کۆماری عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە. هەروەها جەختی کردەوە کە پشتیوانی هەموو ئەو هەنگاوانە دەکەن کە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگیرێنە بەر.

ئەم راگەیەندراوەی ئیمارات لە کاتێکدایە کە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران داوای لە ئێران کرد کە کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت. هاوکات داوای لە حکوومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئێران دابنێن و سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بپارێزن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دكتۆرشاخەوان عەبدوڵا: هەڵبژاردن بە بێ پارتی ناکرێت

یاسین

یونیسێف: تاوەکو ئێستا 15 هەزار منداڵ لەکەرتی غەززە بەدەستی ئیسرائیل کوژراون

سەڵاح

مه‌سرور بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی پاکستان دەکات

سەڵاح