zagros news agency

٩٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز

چێڵسی و مانچستەر یونایتد بە فەرمی گرنگی و پاڵپشتی خۆیان بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامزی ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیک بیلباو دووپاتکردووەتەوە و هەردوو یانە ئامادەن بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە ٩٠ ملیۆن یۆرۆیە چالاک بکەن.

هەردوو یانەی پرێمەرلیگ بۆ ڕازیکردنی ئەم بەهرەمەندە لاوە ئۆفەری دارایی زۆر بەرز و مووچەی ساڵانەی گەورەیان ئامادە کردووە تا ناچاری بکەن لەم هاوینەدا ڕوو لە ئینگلتەرا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ئێل ناسیۆناڵ هێرشبەرەکە لە نێوان ئەو دوو یانەیەدا ئەو پرۆژەیەیان هەڵدەبژێرێت کە زیاتر بە دڵی بێت و لە ئێستاشدا بەهۆی بوونی چابی ئەلۆنسۆوە چێڵسی وەک گونجاوترین یانە بۆ ویلیامز دەردەکەوێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو ڕیاڵ و گەنەرز یەکلایی دەکەنەوە.

یاسین

ریال مەدرید دەست بەرداری ئەستێرەیەکی دەبێت

یاسین

بێلینگهام ناوەستێت

یاسین