ڕۆژنامەی ئاس ئاشکرای کردووە کە کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تەواوی هەڵوێستی خۆی لەبارەی گواستنەوەی ڕۆدری گۆڕیوە و بڕیاری داوە بە فەرمی هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێ بکات.
ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە خۆسییە مۆرینیۆی ڕاهێنەر داوای یاریزانێکی ناوەڕاستی کردووە کە شێوازی یاریکردنی لە یاریزانانی ئێستای تیپەکە جیاواز بێت.
یانە شاهانەکە بە فەرمی ڕەزامەندی خۆی لەسەر داواکارییەکەی مۆرینیۆ دەربڕیوە و بڕیاری داوە راستەوخۆ پاش کۆتاییهاتنی یارییەکانی مۆندیال دەست بە هەوڵە فەرمییەکانی بکات
. لە لایەکی دیکەشەوە، خودی ڕۆدری ئارەزوویەکی زۆری بۆ جێهێشتنی یانەکەی ئێستای هەیە و دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات بۆ ئەوەی قۆناغێکی نوێ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا دەست پێ بکات.

