zagros news agency

‎بۆچی بەیانیان بە سەرئێشەوە خەبەرت دەبێتەوە؟ 7 هۆکاری سەرەکی


‎زۆرێک لە ئێمە وا دەزانین سەرئێشەی بەیانیان تەنیا بەهۆی کەمخەوییەوەیە، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە کە چەندین هۆکاری تەندروستی جیاواز لە پشت ئەم کێشەیەوەن.

‎ ئامارەکان دەڵێن لە هەر 12 کەس، یەکێکیان بەدەست ئەم ئازارەوە دەناڵێنێت، بەتایبەت ژنان و ئەو کەسانەی تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدایە.

‎لێرەدا 7 هۆکاری سەرەکی دەخەینە ڕوو:

‎1. تەنگەنەفەسی لەکاتی خەودا: کاتێک لە کاتی خەوتندا ڕێڕەوی هەوا دەگیرێت، ئۆکسجینی پێویست ناگاتە مێشک. چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەبێتە هۆی ئەوەی 72%ی سەرئێشەکەت نەمێنێت.

‎2. شەقیقە: نۆرەکانی شەقیقە زۆرجار لە درەنگانی شەو یان بەرەبەیان دەست پێدەکەن، ئەمەش وادەکات بە ئازارێکی تیژ و هەستیاری بە ڕووناکی خەبەرت ببێتەوە.

‎3. بێخەوی : ئەو کەسانەی بە زەحمەت خەویان لێدەکەوێت یان خەویان پچڕپچڕە، زیاتر لە 14%یان تووشی سەرئێشەی بەیانیان دەبن.

‎4. سەرینی نەگونجاو: بەکارهێنانی سەرینی زۆر ڕەق یان زۆر نەرم کە پاڵپشتی مل نەکات، ماسولکەکانی مل ماندوو دەکات و ئازارەکە بۆ ناو سەر دەگوازێتەوە.

‎5. ددان کڕێشە: هەندێک کەس لەکاتی خەودا بەبێ ئاگایی ددانیان بەیەکدا دەخشێنن، ئەمەش فشار دەخاتە سەر شەویلگە و دەبێتە هۆی سەرئێشە لە ناوچەواندا.

‎6. دڵەڕاوکێ و خەمۆکی: تێکچوونی باری دەروونی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالێتی خەو هەیە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی ماندوێتی و سەرئێشەی بەیانیان.

‎7. کافایین و کحول: ئەگەر جەستەت بە خواردنەوەی قاوە و چا ڕاهاتبێت، لەکاتی شەودا کە ئاستی کافایین دادەبەزێت، جەستە کاردانەوەی دەبێت و بەیانیان بە سەرئێشە داوای کافایین دەکاتەوە.

‎ کەی پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟
‎پسپۆڕان هۆشداری دەدەن کە ئەگەر سەرئێشەی بەیانیان بووە دیاردەیەکی بەردەوام، نابێت پشتگوێ بخرێت؛ چونکە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا ڕەنگە نیشانەیەک بێت بۆ بەرزیی فشاری خوێن یان کێشەیەکی جدی لە کۆئەندامی دەمار کە پێویستی بە پشکنینی خێرا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki

تەکنەلۆژیایێکی نوێ بەکتریای نێو برین دیاریدەکات

lana

پێنج نیشانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کێشەیەک لە جگەردا هەیە

lana