zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە.

لە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٧/١٦)خاوەنی خانووی ژمارە(١٣٧٨٦٦) لەگەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لەدژی نوسينگەی(NRT) لە هەولێر لەبەرئەوەی چەندين مانگە کرێی خانووەکەی وەرنەگرتووە دوابەدوای سکاڵاکە، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاردرا لەسەر چۆڵکردنی خانووەکە،ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠ / ٧ / ٢٠٢٦)بە ئامادەبوونی لێکۆڵەری دادی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خانووەکە چۆڵکرا و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە، ڕێکارەکان لەچوارچێوەی یاسا و فەرمانی دادوەر جێبەجێ دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەرێکی پارتی: تا ئێستا ڕێککەوتن لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار نەکراوە و دانوستاندنەکان وەستاون

دڵشاد

«من كوردستانیم».. لەم هەفتەیە خولی ١٨ی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەست پێدەکات

یاسین

بۆچی ژیریی دەستکرد ئەوەندە زمان‌لووسە؟

گوران