zagros news agency

قوتابیانی سلێمانی”شەڕڤانۆ” نمایش دەکەن

پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی بە هاوکاری و پاڵپشتی “چەتری کلتوری سلێمانی”، نوێترین بەرهەمی شانۆیی خۆی لەژێر ناوی “شەڕڤانۆ” پێشکەش بە هۆگرانی شانۆ دەکات.

ئەم بەرهەمە شانۆییە لە شاکاری جیهانی و کلاسیکی یۆنانی (ئۆریستیای ئەسخیلۆس)ەوە وەرگیراوە و کار و دیدگایەکی نوێی پێدراوە.

شانۆییەکە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند گۆران عەلی کەریمە و دەقەکەش لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ خەبات عارفەوە کراوەتە کوردی.

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تەممووزی ٢٠٢٦ لە کاتژمێر ٦ی ئێوارە، یەکەمین ڕۆژی نمایشی ئەم شانۆییە لە هۆڵی تایبەتی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی دەستپێبکات و لە ڕۆژانی دواتریشدا نمایشەکە بەردەوام دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

كاروان ستوونی : سەرجەم حاجیانی هەرێمی كوردستان گه‌یشتنه‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز

یاسین

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

یاسین

کۆشکی سپی داوا لە کۆنگرێس دەکات یاسای قەیسەر لەسەر سووریا هەڵبگرێت

سەڵاح