بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومڕە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، ئەمڕۆ سێشەممە ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٦ ناونووسینی هاووڵاتییان بۆ پرۆسەی حەج ڕادەگەیەنێت.
بڕیارە ئهمرۆ کاتژمێر ١١:٣٠ی بەیانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەروازەی حەج بکرێتەوە، کە سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە تایبەت بە تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی فەریزەی حەج بۆ ساڵانی ٢٠٢٧ و ٢٠٢٨.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکاریکردنە بۆ هاووڵاتییان، تاوەکو بتوانن بە شێوازێکی هاوچەرخ و ڕوون ناوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج تۆمار بکەن.

