لەنوێترین هەواڵی مێرکاتۆی هاوینە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ڕاپۆرتێکی خستەڕوو لەسەر گرێبەستەکانی یانەی بارسێلۆنا و ئاشکرای کرد یانەکە دەیەوێت بەزووترین کات ئێمریک لاپۆرت بگوازێتەوە ڕیزەکانی.
بەپێی زانیارییەکان بێت دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لەئەمریکا بووە لەکاتی مەشق و ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا قسەی لەگەڵ لاپۆرت کردوە و باسی گواستنەوەی یاریزانەکەیان کردوە،بەڵام ئەو کاتە لەبەر یارییەکانی مۆندیال بابەتەکە کورت بووە.
لاپۆرتی تەمەن 33 ساڵ وەکو بەرگریکارێکی کارای یانەی ئەتلەتیک بلباو یاری دەکات لەدڵی بەرگری و یاریزانەکە لەگەڵ ئیسپانیاش توانی ببێتە پاڵەوانی مۆندیال،نرخی گواستنەوەشی لە 15 تاکو 20 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

