zagros news agency

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

 

پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ سێشەممە 7/21، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ لیو جون، كونسوڵى گشتيى ‌کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاشتی و ئارامیی عێراق و ناوچەکە کرایەوە.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەروەها هەردوولا جەختیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ١١ سووریایی بە دەستی جەندرمەی تورک کوژراون

یاسین

یەکێتی ئەوروپا بۆ ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی وزە کۆدەبێتەوە

سەڵاح

قوربانی بوونی هاووڵاتیانی سڤیل لە سووریا بەردەوامە

سەڵاح