zagros news agency

ئینستاگرام تایبەتمەندی گۆڕینی مۆسیقای پۆستە کۆنەکانی زیاد کرد

ئینستاگرام تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی Replace Audio بڵاوکردەوە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات مۆسیقا یان گۆرانیی سەر پۆست و کارۆسێلە (Carousel) بڵاوکراوە کۆنەکەیان بگۆڕن، بەبێ ئەوەی پێویست بکات پۆستەکە بسڕنەوە یان لە سەرەتاوە بڵاوی بڕسێننەوە.

پێشتر ئەگەر بەکارهێنەرێک ویستبای گۆرانیی سەر پۆستێک بگۆڕێت، دەبوا تەواوی پۆستەکە و ئەکتیڤیی و کۆمێنتەکانی قوربانی پێ بدات و لە سەرەتاوە داینێتەوە، کە ئەمەش بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک (Creators) و براندەکان کێشەیەکی گەورە بوو. ئەم نوێکارییە ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بەبێ لەدەستدانی کارلێک (Engagement) و بینەری پۆستەکانیان، مۆسیقای ئینستاگرامەکەیان تازە بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد

یاسین

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر

سەڵاح

نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی مامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین دەکات بۆ دەربازبوون لە بنبەستی سیاسی

دڵشاد