zagros news agency

بەفەرمی فیفا سزایەکی قورسی لەسەر یانەی هەولێر لادا

 

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا یەکێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سزای یانەی هەولێریدا بەوەی یانەکە ناتوانێت هیچ یاریزانێک بگوازێتەوە ڕیزەکانی تاکو سێ مێرکاتۆی داهاتوو،بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی سزاکەی یانەی هەولێر لادرا و ئێستا دەتوانێت یاریزان بگوازێتەوە تیپەکەی.

هۆکاری سزاکەی یانەی هەولێر دەگەڕایەوە بۆ سکاڵایەکی یاریزانی پێشووی یانەکە یوسف بن سۆدە،کە یاریزانەکە شایستە داراییەکانی وەرنەگرتبوو،بەڵام ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی سەرجەم شایستە داراییەکان یاریزانەکە سکاڵایەکەی کشاندەوە.

هەڵگرتن و لادانی ئەو سزایە بۆ یانەی هەولێر لەم کاتەدا زۆر گرنگ بوو،چونکە وەرزی ڕابردوو سێیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق بوو،وە ئەمساڵیش بەشداری یارییەکانی جامی کەنداو دەکات و پێویستی بە گرێبەستی نوێ و هێنانی یاریزان هەیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەو یاریزانەی کە نوێنەرایەتی بناغەی پڕۆژەکەی ئەلۆنسۆ دەکات لە ڕیاڵ مەدرید

یاسین

وەرزش وەك ئامڕازێك بۆ خۆناساندنی نەتەوە

یاسین

مۆرینیۆ؛من پلانەکانم ناگۆڕم لەبەر لامین یەماڵ

sarkar