zagros news agency

سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…

٠ سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل المركزي) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربيل الثاني) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.

لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژانی هەفتەی داهاتوو بەردەستە.

٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بری رسووماتەکە بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).

٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

• بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.

لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :

https://appointment.epp.iq/p/p/reservation

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هەواڵی پەیوەندیدار

حاجیانی کوردستان دوو هەزار دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندی پێدەدرێت

یاسین

تەقەکردنێکی خوێناوی لە نووسینگەی کۆچی داڵاس لە تێکساس

سەڵاح

هه‌ولێر… به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆژی نزای نیشتمانی لە کوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

سەڵاح