zagros news agency

بایرن میونخ لەسەر گواستنەوەی ئۆلیسێ ڕیاڵ مەدرید بێهیوا دەکات

پێشهاتێکی شکێنەر لە هەڵوێستی ئۆلیسێ سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی بۆ ڕیال مەدرید هەیە،کە ڕاپۆرتە ئەڵمانییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە یاریزانەکە و بریکارەکانی هیچ خواستێکیان بۆ جێهێشتنی ئەلیانز ئارێنا نیشان نەداوە،هەموو ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکەنەوە باس لە داوای گواستنەوەی دەکەن.

بایرن میونشن بەنیازە بە گرێبەستێکی نوێ و مووچەیەکی نوێ پێشکەشی ئۆلیسێ بکات بۆئەوەی بتوانێت یاریزانەکە زیاتر بهێڵێتەوە لە یانە باڤارییەکە، ئەمەش بە شێوەیەکی یەکجاری دەرگا لەسەر هەر هەوڵێکی گواستنەوەی یاریزانەکە دادەخات.

ڕیال مەدرید ئۆلیسێ بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی دەزانێت،بەڵام پێداگری ئەو یاریزانە لەسەر مانەوەی پلانەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەخاتە دۆخێکی سەختەوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

“دڵشاد ڕەشو”

هەواڵی پەیوەندیدار

کێشە دەکەوێتە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤینـیسیۆس

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

ئەرجەنتین تووشی کێشەیەکی گەورە دەبێت

یاسین