ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2026/7/22 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (729) پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كرد.
ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته به‌ر.
ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.

