zagros news agency

پاکستان: نیگەرانی هەوڵەکانین بۆ ڕاکێشانی سعوودیە بۆ نێو شەڕی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕای گەیاند ئیسلام ئاباد سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ ڕاکێشانی سعوودیە بۆ نێو ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست زۆر نیگەرانە.
ئەم وڵاتە جارێکی دیکە پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ ئاسایش، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سعوودیە دووپات کردەوە.
وزارەتی دەرەوە پاکستان هەڕەشەکانی حوسییەکانی یەمەنی بەرانبەر سعوودیە و کەشتیوانی لە دەریای سووردا سەرکۆنە کرد.
پاکستان وەک هاوبەشێکی نزیکی تەناهیی سعوودیە، لە بەیاننامەیەکدا جەختی لە پاراستنی ئاسایش، سەروەری و سەقامگیریی ئەم وڵاتە کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشبینى دەکرێ سبەى شەپۆلێکى کورت خایەنى باران بارین ببارێت

سەڵاح

چەندین دەوڵەتی ئەورووپایی پێدانی مافی پەنابەری بە هاووڵاتییانی سووریا ڕادەگرن  

یاسین

ئەگەری هەیە ترەمپ بەشداریی لە دانوستانەکانی پاکستان بکات

سەڵاح