zagros news agency

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە فەرنسا بۆ کەسانی خوار ١٥ ساڵ لە فڕەنسا قەدەغە کرا

ئیمانوێل ماکرۆن بەرهەڵستی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن منداڵانەوە دەکات و بڕیاری قەدەغەکردنی بۆ تەمەنی خوار ١٥ ساڵ چەسپاند.
ئەم پڕۆژەیە لە پەرلەمانی فەرەنسا پشتگیرییەکی زۆری لێ کرا و چەند وڵاتێکی تری یەکێتیی ئەورووپاش هەوڵی هاوشێوە دەدەن. فڕەنسا یەکەم وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپایە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵان و مێردمنداڵانی خوار ١٥ ساڵ قەدەغە دەکات. پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە زۆرینەی دەنگ یاساکەی پەسند کرد.
بڕیارە ئەم یاسایە دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی هاوینی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێت. ماکرۆن دوای پەسندکردنی یاساکە گوتی بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە هەوڵی زۆری داوە و لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵانی خوار ١٥ ساڵ قەدەغە دەبێت.
ئەو پێشتر داوای لە مێردمنداڵان کردبوو مۆبایلەکانیان بکوژێننەوە و کتێب بخوێننەوە تا ببنە هاووڵاتیی باشتر. ماکرۆن گوتی ئێمە ئێوەمان لە نێو ئەم جەنگەڵەدا تەنیا جێ هێشتووە و ئەم جەنگەڵە سەرنج و تەرکیزی لێ زەوت کردوون.
بە گوێرەی ئەم یاسایە، مێردمنداڵانی خوار ١٥ ساڵ لە یەکی ئەیلوولەوە بۆیان نییە هەژماری نوێ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست بکەن. پلاتفۆرمەکانیش چوار مانگیان لەبەر دەستە بۆ سڕینەوەی هەژمارە کۆنەکان. هەروەها پلاتفۆرمەکان ناچار دەکرێن سیستەمی دڵنیابوونەوە لە تەمەن بەکار بهێنن.
چەند وڵاتێکی دیکەی وەک ئیسپانیا، یۆنان و نەمسا دەیانەوێت یاسای هاوشێوە دەربکەن. کارین پرین، وەزیری خێزانی ئەڵمانیا، ڕای گەیاندووە خوازیاری جێبەجێکردنی ئەم قەدەغەیەیە لە ئەڵمانیادا. بەڵام جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە ئاسان نییە، چونکە ڕێکخستنی کارەکانی پلاتفۆرمە گەورەکان تەنها لە دەسەڵاتی کۆمسیۆنی ئەورووپادایە. وڵاتان تەنها دەتوانن بۆ هاووڵاتییانی خۆیان یاسا دابنێن، بەڵام بۆ سەپاندنی مەرج بەسەر کۆمپانیاکانی وەک ئینستاگرام و تیکتۆکدا، دەبێت لە ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا بڕیار بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ته‌كه‌ز ل سه‌ر گه‌هاندنا پرۆژێن خزمه‌تگوزارى و كێمكرنا روتینێ هاتە كرن

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی ئێران كرد

سەڵاح