تەمەنی ۳۰ ساڵیدا و لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی جوانکاریدا لە کلینیکێکی شاری کولیاکان گیانی لەدەستدا.
لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەدا، ئادریانا ڕووبەڕووی ئاڵۆزیی تەندروستیی سەخت بووەوە. سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی پزیشکی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی، بەڵام هەوڵەکان بێئاکام بوون و گیانی لەدەستدا، و کچێکی تەمەن ٦ ساڵانی لەدوای خۆی بەجێهێشت.
کۆمپانیای ناوخۆیی ئۆزێل و مۆدەی “Drop Shop”، کە ئادریانا پێشتر وەک دەمڕاستی ڕیکلامی بۆ بەرهەمەکانی وەک پێڵاو و کاتژمێری گرانبەها کاری لەگەڵدا دەکردن، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەواڵی کۆچی دوایی ڕاگەیاند و پرسە و سەرەخۆشی قووڵی ئاراستەی خێزانەکەی و بەتایبەت کچە بچووکەکەی کرد.

