به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسی زاگرۆس له سه‌رچاوه باڵای دیپلۆماسی ده‌ستی كه‌وتووه سوریا به‌نیازه كونسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر بكاته‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكاری سه‌ره‌تایی ده‌ستپێكردووه.
به‌پێی هه‌مان زانیاری شاندێكی باڵای دیپلۆماسی سوریا سه‌ردانی هه‌ولێریان كردووه به‌مه‌به‌ستی نیشاندانی نیه‌تی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه دوێنێش واته 22ی7 محەممەد یەعقووب عومەر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوە و ڕەوەندی سووری، ڕایگەیاند، شاندێکی وەزارەت بەرەو هەولێر بەڕێ کەوتووە، بۆ دانانی یەکەم هەنگاو بەرەو کردنەوەی کونسوڵخانەی سووریا لە هەرێمی کوردستان.
هاوكات به‌پێی هه‌مان زانیاری، رێكاره‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه له‌به‌غداوه ده‌كرێت و ده‌بێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدات.
جێی باسە تاکوو ئێستا، 41 کونسوڵگەری و نووسینگەی نوێنەرایەتی و ئاژانسی دیپلۆماسیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستاندا هەن و کار دەکەن.

