zagros news agency

بە تۆمەتی سەرانەستاندن و گەندەڵی؛ پەرلەمانتارێکی عێراقی سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

دەستەی دەستپاکیی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دادگای کەتنی ناوەندیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغداد، سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی توندی بەسەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران “حەسەنێن خەفاجی”دا سەپاندووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە، ئەم سزایە دوای ئەوە دێت کە خەفاجی تۆمەتبار کراوە بە سەرانەستاندن (ابتزاز) لە سکاڵاکارێک بە ناوی “موستەفا فەعل موشەتەت” و داوای بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری لێکردووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی دەستەی دەستپاکی، ناوبراو داوای کردووە ڕێژەی ٤٠٪ی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “حەورای بەغداد” بە ناوی یەکێک لە کارمەندانی نووسینگەکەیەوە تۆمار بکرێت؛ ئەمەش لە بەرامبەر بەڵێنی دەستوەردان لە ڕێکارەکانی پێوەست بە کارەکانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و دەستەی دەستپاکیی فیدراڵ بۆ داخستنی دۆسیەی ئاوسانی دارایی (تضخم الأموال) و لادانی دەستبەسەرداگرتن لەسەر سامانی سکاڵاکارەکە. هاوکات بەڵێنی دەستوەردانی لای دەستەی وەبەرهێنانی بەغداد داوە بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی “جەوهەرەی بەغداد”، بەبێ ئەوەی هیچ سیفەت و دەسەڵاتێکی یاسایی هەبێت.
دەستەی دەستپاکی ڕوونیکردەوە کە دادگا بۆ سەرکۆنەکردنی تۆمەتبارەکە پشتی بە چەندین بەڵگە بەستووە، لەوانە: دانپێدانانی تۆمەتبارەکەی تر بە ناوی “ئەنوەر سەباح عەبد سادق”، کۆنووسی ده‌نگه‌ تۆماركراوه‌كان، گەواهی شایەتحاڵەکان و وێنەیەک لە گرێبەستە مۆرکراوەکە کە ڕاستی ڕووداوەکانی ناو دۆسیەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە دادگا دوای پێداچوونەوە بە بەڵگە و سەلمێنەرەکان، بڕیاری سزادانی تۆمەتبارەکەی بە دوو ساڵ زیندانیکردنی توند دەرکردووە، ئەمەش بەپێی ئەحکامی ماددەی (٤٥٢/١) لە یاسای سزادانی عێراقی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشێک لەو تایبەتمەندیانی کە بۆ iphone 16 زیاد کراوە

سەڵاح

ب هه‌لكه‌فتا روژا جیهانی یا ژینگه‌هێ سمپوسیومه‌كێ زانستی و ئه‌كادیمی هاته‌ ئه‌نجامدان

سەڵاح

کۆنفرانسی کەمپی هۆل: نزیکەی 20 هەزار هاوڵاتی عێراقی له کەمپی هۆل گەڕاونەتەوه

سەڵاح