zagros news agency

بەڕێوەبەری دەستەی باڵای دەریایی عێراق دوورخرایەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23-7-2026، فەرمانێکی وزاری دەرکرد بە لادان و دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری دەستەی باڵای دەریایی عێراق “ئەحمەد جاسم نەعیم” لە ئەرکەکەی، و ڕاسپاردنی “عەلی عەبدولەتیف حوسێن” بە وەکالەت بۆ بەڕێوەبردنی دەستەکە.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کە لە نووسینگەی وەزیری گواستنەوەوە دەرچووە، بڕیارەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دیوانی ژمارە (51) و بەپێی نووسراوی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران دراوە.
ئەم گۆڕانکارییە لە کاتێکدایە کە یەکشەممەی ڕابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی دا لەسەر لادانی فەرماندەی هێزی دەریایی عێراق بەهۆی ڕووداوی ماسیگرە عێراقییەکانەوە. پێشتریش لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لە ڕاپۆرتی تایبەت بە ڕووداوی ماسیگرەکان، پێشنیازی لادانی فەرماندەی هێزی دەریایی عێراقی لە پۆستەکەی کردبوو.
شایەنی باسە، لە سەرەتای هەفتەی ڕابردوودا پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق، شاهیدی خۆپێشاندانی بەرفراوان بوو لەبەردەم کونسوڵخانەی کوێت، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوژرانی ماسیگرێکی عێراقی لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانی کوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکی هەولێر _ گوێڕ جێبه‌جێ ده‌كرێت

سەڵاح

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: ئەمریکا لە کوشتنی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسیارە

یاسین

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

یاسین