لەنێو شاری فلۆرانس، پرۆژەی (Discover) وەک یەکەم سەنتەری پسپۆڕ لە ئیتالیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی بەکارهێنانی هەڵەی ئامێرە دیجیتاڵییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەکار بوو.
گرنگترین ئامانج و خزمەتگوزارییەکانی سەنتەرەکە:
کۆنتڕۆڵکردن بەبێ قەدەغەکردن: ڕێکخەرانی پرۆژەکە جەخت دەکەنەوە کە تەنیا سزاو قەدەغەکردن بەکارناهێنن، بەڵکو کار لەسەر “بڕینی ئاگادارانەی پەیوەندیی دیجیتاڵی” و فێرکردنی بەکارهێنانی وشیارانە دەکەن بۆ ئەوەی گەنجان لە بەکارهێنەری ناچالاکەوە ببنە یاریزانی چالاکی کاتی خۆیان.
توێژی ئامانجدار: سەنتەرەکە پێشوازی لە گەنجانی تەمەن ١٠ بۆ ٢٥ ساڵ دەکات. ڕاهێنانەکانیان لە ڕێگەی کارگەی پراکتیکی، یارییە دەستی و بەکۆمەڵەکانەوە دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینەکان.
پشتگیریی پزیشکی و دەروونی: لە حەڵەتی ئاڵۆزی وەک گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی یان کێشە دەروونییەکاندا، دەستەی تەندروستیی ئیتالیا (Asl) ڕاستەوخۆ بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پسپۆڕی دەستوەردان دەکات.
بەراوردکاری لەگەڵ وڵاتانی تردا:
فەرەنسا: یەکەم وڵاتی ئەوروپی بوو کە قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ تەمەنی ژێر ١٥ ساڵ ڕاگەیاند.
بەریتانیا: پڕۆژەیەکی ڕاگەیاندووە بۆ قەدەغەکردنی بەکارهێنانی شەوانەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی ١٦ و ١٧ ساڵان.
ئوستوڕالیا: یاسایەکی توندی سەپاندووە کە پلاتفۆرمەکان ناچار دەکات بە پشتڕاستکردنەوەی تەمەنی بەکارهێنەران.
وڵاتانی وەک یۆنان، سلۆڤێنیا، سوید و ئیسپانیاش لە هەوڵی سەپاندنی سنووردارکردنی هاوشێوەدان بۆ تەمەنی ژێر ١٤ و ١٦ ساڵ.

