سەرۆکی ئەمریکا، دونالد ترامپ، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە هێشتا لەبارەی ئەنجامدانی هێرشێکی سەربازیی فراوانتر دژی ئێران بڕیارێکی کۆتایی نەداوە، بەڵام ئاماژەی کرد کە ئەم هەڵبژاردەیە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بەپێی میدیای ئەمریکایی، ترامپ بەیانی هەینی لەگەڵ ڕاوێژکارە باڵاکانی خۆی کۆبووەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورە دژی ئێران. بەڵام لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی، وتی هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە.
ترامپ وتیشی: «ئێستا قسە لەگەڵ ڕێبەرانی ئێران دەکەین، و پێم وایە ڕۆژ بە ڕۆژ بە جدیتر مامەڵە دەکەن.» ئەو ئاماژەی بەوهێرشانە کرد کە ئەمریکا لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا بە شێوەی ڕۆژانە لەسەر ئێران ئەنجامی داوە.
سەرۆکی ئەمریکا هەروەها گوتی ئێران دوو هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە: یان بگەیتە ڕێککەوتن، یان ڕووبەڕووی هێرشێکی «توندتر و بەهێزتر» ببێتەوە.
لە لایەکی ترەوە، ئێران ڕایگەیاندووە کە وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکای داوەتەوە و هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوەسەربازییەکانی ئەمریکا لە بەحرەین، ئۆردن و کوەیت.
بۆ یەکەم جار لە دوای دوو هەفتە، سوپای ئەمریکا هیچ هێرشێکی نوێی بەرامبەر ئێران لە شەوی هەینی بۆ شەممە ڕانەگەیاند.
لە هەمان کاتدا، وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عەراقچی، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی «مافی تەواوی پاراستنی خۆی» هەیە و دژی هەر وڵاتێک کە هاوکاری یان پشتیوانی ئەمریکا بکات، هەموو هەنگاوێکی پێویست دەگرێتەبەر.
لە ٧ی تەمموزەوە، ململانێی نێوان واشنگتن و تاران بە شێوەی سەرەکی لە دەوروبەری دەریای هورمز، کە ڕێگایەکی ستراتیژی بۆگواستنەوەی نەوت و گازە، بەردەوام بووە.
بەڵام لە ڕۆژانی دواییدا، ناوچەی ململانێکە فراوانتر بوو، دوای ئەوەی حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند حیسارێکی دەریاییان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن سەپاندووە و ئامانجی ئەو کەشتییانەن کە لە سعودیەوە دێن.
لە وەڵامدا، سعودیە ڕۆژی هەینی هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر ئامانجەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان لە پارێزگای حودەیدە. وتەبێژی فەرمی هێزەکانی هاوپەیمانی پشتیوانی لەشەرعیەت، لوای تورکی مالکی، ڕایگەیاند ئەو ئامانجانەی لەناوبردران، پەیوەندییان بە هەڕەشەکردن لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور هەبوو.

