zagros news agency

فەنارباخچە بە ئۆفەرێکی گەورە هەوڵی گواستنەوەی رافایل لیاو دەدات

رافایل لیاوی ئەستێرەی پۆرتوگالی پێش مۆندیالی 2026 بە لێدوانێک داهاتووی خۆی خستە گومانەوە دوای ئەوەی کە ئارەزووی تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێی کرد. ئەم یاریزانە لە وەرزی رابردووشدا هەستی بە دڵخۆشی نەدەکرد لە میلان و چەند جارێکیش ئۆفەری یانەکەی بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

لە پێشهاتێکی نوێدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە، یانەی فەنارباخچەی تورکی ماوەی هەفتەیەکە هەوڵەکانی بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالیەکە دەستپێکردووە و ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە کە پێکهاتووە لە مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشت بە بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ لە کاتی تۆمارکردنی 15 گۆڵ، وە هەروەها لە ئەگەری بەشداریکردن لە 20 یارییدا پاداشتی تریش دەکرێت بە بڕی یەک ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ.

جگە لەوەش، کارگێڕی فەنارباخچە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەی سی میلان دەکات بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی پێکهاتەکەیان بەهێز بکەن و بتوانن نازناوی خولی تورکیا بەدەستبهێنن تا لەو رێگایەوە بگەڕێنەوە چامپیۆنز لیگ.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لیڤەرپول لە دێربی مێرسێـیـسـاید مێژووی نووسیەوە

یاسین

لینگارد سورە لەسەر بریارەکەی 

ahamd.luqman

بەرشەلۆنە چاوی لە سێ یاریزانە

یاسین