zagros news agency

بایرن میونشن دەیەوێت برادلی بارکۆلا بگوازێتەوە

بایرن میونشن ئامانجێکی نوێی لە بازاڕی گواستنەوەدا دیارییکردووە و دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ برادلی بارکۆلای یاریزانی پاریس سان جێرمان بکات، ئەمەش لە ئەگەری رۆیشتنی یەکێک لە مایکل ئۆلیسێ یان لویس دیاز کە لەلایەن یانەکانی وەک ریال مەدرید و هیلالەوە داوا دەکرێن.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی، بەرپرسانی یانە باڤارییەکە سەرسامن بە تواناکانی ئەم یاریزانە فەرەنسییە بەهۆی خێراییە زۆرەکەی و توانای یاریکردن لە هەردوو باڵی راست و چەپی هێرشبردنەوە، لە کاتێکدا خودی یاریزانەکەش بیری لە جێهێشتنی پاریس سان جێرمان کردووەتەوە بەو پێیەی دەیەوێت لە سەرجەم یارییەکاندا بە شێوەی سەرەکی بەشداری بکات.

جێی باسە جگە لە بایرن میونشن، هەریەکە لە یانەکانی لیڤەرپوڵ، ئارسناڵ و مانچستەر یونایتدیش چاویان لە تواناکانی ئەستێرەکەیە کە نرخەکەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای لێدوانەکەی خیسۆسی ڕاهێنەری پورتوگال ڕۆناڵدۆ هەڵبژاردەکەی جێهێشت

sarkar

مباپێ رەخنەیەکی زۆری لێدەگیرێت

یاسین

یاریزانێکی هەڵبژاردەی عێراق هەڕەشەی کوشتن لە ڕۆژنامەنووسێک دەکات

یاسین