zagros news agency

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

لە دوا یاریی هەفتەی 36ی خولی ئینگلتەرا، یانەی کریستاڵ پاڵاس لە یاریگای خۆی میوانداری مانچستەر یونایتدی کرد.

 

لە ئەنجامدا کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە و چاوەڕواننەکراو بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکستی بە شەیتانە سوورەکان هێنا.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی پاڵاس گۆرزی خۆیان وەشاند و کاتێک لەو تایمەدا توانیان دوو گۆڵ لە ڕێگەی یاریزانان مایکڵ ئۆلیس و ماتێتا لە خولەکەکانی 12 و 40 تۆمارکرد و ئەو تایمەش بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە تایمی دووەمدا مانچستەر هەوڵی دەدا بگەڕێتەوە کەشی یارییەکە، بەڵام لە خولەکی 58دا یاریزان میشێل یانەی میوانی بێ هیواکرد و گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد، زۆری نەخەیاند ئۆلیس گەیشتەوە سەر گۆڵەکەی یونایتد و لە خولەکی 66 گۆڵی چوارەم و دڵنیایی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی مانچستەر یونایتد خاوەن 54 خاڵە و لە پلەی هەشتەم دێت، کریستاڵ پاڵاسیش 43 خاڵی کۆکردۆتەوە و لە پلەی 14یەم دێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیندانێکی نهێنی لە ژێزەمینی حمس دۆزرایەوە هی ڕژێمی بەشار ئەسەد بووە

سەڵاح

به‌په‌له‌.. پارێزه‌رێك بۆ زاگرۆس: ترس هه‌یه‌ سه‌رجه‌م كامێراكانی ساردكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ بكوژێنرێته‌وه‌ و ته‌رمی مردووه‌كان بگوازرێته‌وه‌

سەڵاح

دەستەی دەستپاکی عێراق: یاسای وەرگرتنەوەی پارەی دزراو لەپەرلەمانە

سەڵاح