zagros news agency

ئینتەر میلان نزیکە لە بەدەستهێنانی تواناکانی کریستیان رۆمێرۆ

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە کە هەوڵەکانی بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی نوێ بەردەوامی هەیە و لەم چوارچێوەیەشدا کارگێڕی یانەکە ئۆفەری پێشکەشی یانەی تۆتنهام کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە کریستیان رۆمێرۆی بەرگریکاری ئەرجەنتینی.

لە لایەکی ترەوە، رۆمێرۆ پێشوازی لە گەڕانەوە بۆ خولی ئیتاڵیا دەکات و پێیوایە پەیوەندی کردن بە یانەی ئینتەر میلانەوە یەکێک دەبێت لە هەنگاوە نایابەکانی کاروانە وەرزشیەکەی، لە کاتێکدا پلانی ئینتەر بەشێوەیەکە کە بەرگریکارە ئەرجەنتینیەکە بە خواستنی یەک وەرز و دواتر مافی کڕینەوە بگوازنەوە و کۆی گشتی گرێبەستەکەش دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.

سەبارەت بە هەڵوێستی یانە ئینگلیزیەکە، یانەی تۆتنهام لە سەرەتادا داوای بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی کردووە بەرامبەر فرۆشتنی رۆمێرۆ، بەڵام خواستی یاریزانەکە بۆ رۆیشتن بووەتە هۆکاری ئەوەی کە یانە لەندەنیەکە نرخی دەستبەرداربوون لێی کەمبکاتەوە. شایەنی باسە کە ئەم یاریزانە لە هاوینی 2022 پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە کردووە و 156 یاریی بە درێسی ئەو یانەیەوە ئەنجامداوە، هەروەها نازناوێکی یۆرۆپا لیگی لەگەڵدا بەدەستهێناوە کە لە ساڵی 2025دا بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی ئیتاڵیا.. میلان خۆی گەیاندە پێشەنگ و چاوی لە شکستی ڕکابەرەکانیەتی

یاسین

پرێمەرلیگ.. بەسەرکردایەتی هاڵاند مانسیتی گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی

یاسین

مەسعود میراڵ : دەگەڕێمەوە دهۆک

یاسین