لەنێو مێرکاتۆی هاوینەدا ڕۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی یەکێک لەدیارترین ناوەکانە،بەتایبەت دوای ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا توانی مۆندیال بباتەوە و خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیالەکەش بەدەست بهێنێت،کە ئەمە بەشێوەیەکی بەرچاو ناوی یاریزانەکەی بردۆتە سەر پەڕەی ڕۆژنامە و میدیا جیهانیەکان.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاشکرای کرد یانەی مانچێستەر سیتی نرخی کۆتایی ڕۆدری دیاریکردوە بە 80 ملیۆن یۆرۆ،کە ئەمە بەڕای زۆربەی شارەزایان پارەیەکی زۆرە لەچاو تەمەنی یاریزانەکە،جگە لەوەش ساڵێک ماوە بۆ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی،بەڵام مان سیتی پێداگرە لەسەر ئەو نرخە.
بەگوێرەی زانیاریەکان یانەکانی پاریس سانجێرمان و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا ڕکابەری دەکەن لەپێناو هێنانی یاریزانەکە و بڕیاری کۆتاییش دراوەتە دەستی ڕۆدری،لەلایەکی دیکەوە مان سیتیش دەیەوێت گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە بۆ ماوەیەکی درێژ،بەڵام چاوەڕێی ڕۆیشتنی دەکات.
“سەرکار ڕێبوار”

