پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7/27 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیوون گیوو شیم کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.هەروەها پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.
کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا ، خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشاندا و جەختی لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

