zagros news agency

ئۆکرانیا زۆرترین ڕێژەی قوربانییانی مەدەنیی تۆمار کرد

بەگوێرەی ئامارە حکوومەتییەکان، ئۆکرانیا لەم مانگەدا زۆرترین ڕێژەی قوربانییانی مەدەنیی لە شەڕی ڕووسیادا تۆمار کردووە.
هێرشەکانی ڕووسیا لەم مانگەدا بوونە هۆی کوژرانی ٣٧٧ مەدەنی و برینداربوونی ٢ هەزار و ١٢٩ کەسی دیکە؛ ئەمەش لە نیسانی ٢٠٢٢ـەوە خوێناویترین مانگی شەڕەکەیە.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی ڕووسیا تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی هەزار و ٧٠٠ درۆن، زیاتر لە هەزار و ٦٣٠ بۆمبی ئاراستەکراو و ٥٠ مووشەکی بالیستیکی بەکار هێناوە.
ناوبراو داوای لە هاوپەیمانەکانی کرد سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زیاتریان بۆ بنێرن. لە بەرانبەردا ئۆکرانیا هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیا بەردەوام کردووە و چەندین پاڵاوگەی کردووەتە ئامانج.
دامەزراوەی خوێندنی شەڕ لە واشنتن ڕایگەیاند زۆرێک لە ناوچەکانی ڕووسیا و بەشە داگیرکراوەکانی ئۆکرانیا بەدەست کەمیی سووتەمەنییەوە دەناڵێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی دادگای فیدراڵیی عێراق: پێویستە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەپێی یاسا چارەسەر بكرێت

سەڵاح

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان هێرشه‌كه‌ى سەر سعوودیه سه‌رکۆنه‌ دەکات

یاسین

ئومێد خۆشناو پێشوازی لە شاندێکی قوتابیانی وڵاتانی عەرەبی دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییە کلتورییەکان دەکاتەوە

یاسین