وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، توانیویانە تۆڕێکی نوێی تاوانکاری کە خەریکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و فرۆشتنی منداڵ بوون، لە چالاکی بخەن و سەرجەم ئەندامەکانی دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم پڕۆسەیە ئەنجامی بەدواداچوونی وردی هەواڵگری و مەیدانی بووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەم ئەنجامدراوە.
کارەکانی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە دوای ڕێکارە یاساییەکان جێبەجێ کراون، وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردەوە، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان دژی ئەم جۆرە شانە و باندە تاوانکارییانە بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی کۆمەڵگە.

