zagros news agency

کونسوڵی گشتیی فەرەنسا بۆ دوایین جار له‌گه‌ڵ سەرۆکی دیوان كۆبووه‌وه‌

 

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 2026/7/28 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یان برێم، کرد.

لە دیدارێکدا کە فەلاح مستەفا، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری دەرەوە، ئامادەی بوو، سەرۆکی دیوان بە سوپاس و پێزانینەوە لە ڕۆڵی برێم لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەرەنسا دوا و هیوای سەرکەوتنی لە کار و ئەرکی داهاتوویدا، بۆ خواست.

لای خۆیەوە یان برێم، وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی هاریکاری و پشتیوانیی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا وەک کونسوڵی گشتیی وڵاتەکەی، پێشکەشیان کردووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

یاسین

عێراق لە ریزی خێراترین وڵاتانی عەرەبییە لە گەشەی دانیشتووان

یاسین

یەکێتیی ئەورووپا داوای جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

سەڵاح