دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆیەکی زۆر بڵاوکرایەوە ئیسلام ماخاچیڤی ئەستێرەی داگستانی ڕووسی لە دونیای هونەرە جەنگیە تێکەڵاوەکان MMA،واز لەیاری کردن دەهێنێت و بۆ هەمیشە دەستکێشەکانی دادەنێت،وە دوای ئەو باسانە ئیسلام خۆی هاتە دەنگ و قسەی کۆتایی خۆی کرد.
ئیسلام لە لێدوانێکیدا ئاشکرای کرد؛من ئەو دەنگۆیانە بەهەموو شێوەیەک ڕەتدەکەمەوە و واز ناهێنم،بەڵکو دەمەوێت ئەوەند یاری بکەم ببمە باشترینی مێژوو،وە ئامادەشم بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی باشترینەکانی ئەو یارییە ببمەوە و بیسەلمێنم من چۆن کەسێکی تایبەتم.
ئەو لێدوانەی ئیسلام هەموو دڵەڕاوکێکانی وەلانا،کە 16ی ئەم مانگە لە کۆمپانیای UFC ڕووبەڕووی یان گاری ئیرلەندی دەبێتەوە،ماخاچیڤ خاوەنی 28 بردنەوە و یەک دۆڕانە،وە خاوەنی 16 بردنەوەی لەسەر یەکە و ڕیکۆردی زۆرترین بردنەوەی هەیە لە ڕێکخراوەکە،پاڵەوانی پشتوێنی77 کیلۆگرامیە لە ڕێکخراوی UFC.
“سەرکار ڕێبوار”

