zagros news agency

پێنج هەڵەی ڕۆژانە کە دەبنە هۆی هەڵوەرینی قژ

پزیشکانی پسپۆڕی پێست و قژ لە کلینیکی “مایۆ”ی ئەمریکی ڕایدەگەیەنن کە سەرەڕای هۆکارە بۆماوەیی و هۆرمۆنییەکان، پێنج هەڵەی باوی ڕۆژانە پرۆسەی هەڵوەرینی قژ خێراتر دەکەن، هاوکات کاریگەرترین شێوازی دەرمانی ماینۆکسیدیلیش بۆ قژ دەستنیشان دەکەن.
پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە بۆماوەیی (ژێنێتیک) ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە کەمپشتبوونی قژی سەردا، بەڵام گرتنەبەری ڕێکاری ڕاست و دوورکەوتنەوە لە هەڵە باوەکان دەتوانێت ڕێژەی هەڵوەرینەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.
پێنج هەڵە سەرەکییەکەی ڕۆژانە:
1. ششتنی بەردەوام: ششتنی قژ زیاتر لە ۲ بۆ ۳ جار لە هەفتەیەکدا.
2. داهێنانی توند: بەکارهێنانی شانەی ددانە-وردی نادروست بەتایبەت کاتێک قژەکە تەڕە.
3. مۆدێلی توندی بەستن: بەستنی قژ بە شێوازی کلکی ئەسپ یان تەماتەیی بە توندی کە فشار دەخاتە سەر ڕەگی قژ.
4. دەستکاریکردنی بەردەوام: ڕاکێشان، پێچاندنەوە یان لێکخشاندنی توندی تاڵە قژەکان.
5. ئامرازە گەرمکەرەوەکان: بەکارهێنانی زۆری ئوتووی قژ، بابلیس و ڕۆنی زۆر گەرم.
کام شێوازی ماینۆکسیدیل کاریگەرترە؟
دکتۆر دان دەیڤس، پسپۆڕی پێست و قژ ڕوونی دەکاتەوە کە داروی ماینۆکسیدیل (Minoxidil) دەتوانێت تا ۱۰٪ی قژە وەریوەکە بگەڕێنێتەوە، بەڵام شێوازی گیراوەی شلی خەست (Liquid) زۆر کاریگەرترە لە شێوازی فۆم و شامپۆ؛ چونکە فۆم پێش گەیشتنی بە پێست لەلایەن تاڵە قژەکانەوە هەڵدەمژرێت، شامپۆش بەهۆی ششتنی زۆرەوە سترێس بۆ ڕەگی قژەکە دروست دەکات.
پزیشکان ئاماژە بەوەش دەکەن کە کلیلی سەرکەوتنی ئەم چارەسەرە «بەردەوامییە»، چونکە بە ڕاگرتنی دەرمانەکە، قژە نوێیەکە دووبارە هەڵدەوەرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

یاسین

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بەهۆی ڕەشەباوە كارەبایان بڕا

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح